قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: پێیوسته سه‌رجه‌م فرۆشیارانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و ده‌شڵێت: تیمه‌كانی ده‌رمان رشاندن عه‌لوه‌كه پاكژده‌كه‌نه‌وه. ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كۆبوه‌وه كه مه‌به‌ست لێی خاوێن ڕاگرتنی سه‌وزه‌و میوه‌كانه له عه‌لوه‌كه‌وه ده‌نێردرێت بۆ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی. ئاوات محه‌مه‌د له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆناو گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی، پێویسته خاوه‌ن قاتعه‌كانی عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بن. وتی: پێویسته سه‌رجه‌م خاوه‌ن قاتعه‌كان و فرۆشیاران و ئه‌و كرێكار‌و كارمه‌ندانه‌ی له عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی كارده‌كه‌ن، ده‌ستكێش و كه‌مامه‌و هه‌موو پێدوایستیه‌كانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنن. وتیشی: یه‌كێكیتر له‌و رێكارانه‌ی پێویسته زووزوو له شوێنه‌كه‌یان ئه‌نجامبدرێت، پاكژ (تعقیم) كردنه، كه دڵنیاییه‌كی زیاتر له‌لای هاووڵاتی دژی بڵاوبونه‌وه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستده‌كات. قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له شاری سلێمانی له چه‌ند رۆژی داهاتوو عه‌لوه‌كه پاكژ (تعقیم) ده‌كرێته‌وه. هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی و به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ، ئاسایشی سلێمانی و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، كه مه‌به‌ست لێی خۆپارێزییه دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure