12/3/2020 12:00 AM

كۆرۆنا چالاكیيه‌كانى یه‌كێتی تۆپى پێى كوردستان راده‌گرێت

لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راگیرا.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان، ته‌واوى یارییه‌كانى خولى نایاب له‌ گه‌ڕى هه‌ژده‌یه‌م كه‌ بریاربوو سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ به‌رێوه‌بچێت دواخرا.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار بوەستێت، لەگەڵ هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ سەرجەم کوردستانیان بەگشتی و وەرزشوانان خۆشەویست بەتایبەتی، لەگەڵ رێزدا ..

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
۱۱ ـــــــــی ئـــــــــــاداری ۲۰۲۰

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved