د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك سووده ته‌ندروستییه‌كانی ڕێواس بڵاوده‌كاته‌وه‌و چه‌ند ڕێنماییه‌كیش ڕوونده‌كاته‌وه. د.كامه‌ران سووده‌كانی به چه‌ند خاڵێك دیاری كردووه كه بریتییه له: 1-كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئازاری گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌و دڵه‌كزێ. 2-ڕێگریكردن له زوو پیربوونی پێست و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیبكه. 3-یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێندا له ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. 4-پاراستنی ته‌ندروستی جگه‌رو دڵ و توانای بینین. 5-یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌و ئێسقان ده‌دات. 6-ڕێگریكردن له كلۆربوونی ددان و به‌هێزكردنی ددانه‌كان. 7-به‌هێزكردنی مووه‌كانی قژ. 8-كه‌مكردنه‌وه‌ی سكچوون و ته‌هیجی كۆڵۆن. 9-نه‌هێشتنی هیلاكی و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام. 10-یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌نه‌فسی و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ئه‌دات. هه‌روه‌ها ڕێنماییه‌كانیشی به چه‌ند خاڵێك ڕوونكردووه‌ته‌وه كه بریتین له: 1-پێویسته توێكڵه‌كه‌ی به باشی لێبكرێته‌وه‌و به توێكڵه‌وه نه‌خورێت. 2-ئه‌م كه‌سانه پێویسته بڕی زۆر له ڕێواس نه‌خۆن به‌سه‌ریه‌كه‌وه.. *ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. *به‌ردی گورچیله جۆری ئۆگزاله‌یه‌ت. *مناڵی ته‌مه‌ن كه‌متر له چوار ساڵ. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure