چیرۆك و رۆمانی كوردی ئه‌م ساڵانه گه‌شه‌ی باشی به‌خۆوه بینیوه، چ رۆژهه‌ڵات و چ له باشوور، رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه و نووسین له‌م بواره‌دا گه‌شه‌ی باشی كردووه، گه‌رچی باش و خراپ ده‌نووسرێ و هه‌ندێك له‌و به‌رهه‌مانه ئاستیان نزمه و بڕێك له‌وانه نه‌شاره‌زایانه ده‌ستیان بۆ نووسین له‌و بواره‌دا بردووه، به‌تایبه‌ت له باشوور، به‌ڵام گه‌شتی گه‌شه‌ی چیرۆك و رۆمان شتێكی باشه و گه‌لێك نووسه‌ری نوێ هاتوونه‌ته مه‌یدان و هه‌وڵی جیدیان داوه. ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش پێویسته بخرێنه به‌ر شیكاری و لێكۆڵینه‌وه، ئیدی ده‌بێ ره‌خنه‌گره‌كانی دنیای ئه‌ده‌بیاتی ئێمه قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و ئه‌م به‌رهه‌مانه به پێوه‌ری ئه‌ده‌بی شیكاربكه‌ن. جا له‌و پێناوه‌دا بابه‌تی ره‌خنه‌یی چ له‌م دیوی نیشتمان و چ له‌و دیو خه‌ڵكانێك هاتوونه‌ته پێشێ و ره‌خنه و شیكاری خۆیان له‌و بواره‌دا كردووه. یه‌ك له‌و به‌رهه‌مانه كتێبێكی نووسه‌ر عه‌زیز مه‌حمود پووره به‌ناونیشانی (ره‌وتی گه‌شه‌كردنی چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی كوردی) عه‌زیز مه‌حمود پوور یه‌ك له‌و چیرۆكنووس و لێكۆڵه‌رانه‌یه كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه، به‌رهه‌مه‌كانی له چه‌ند كۆمه‌ڵ چیرۆك و نۆڤڵێت پێكهاتوون، دواین به‌رهه‌میشی كه گه‌یشتووه‌ته باشوور، (ره‌وتی گه‌شه‌كردنی چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی كوردی) ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌گه‌ر به‌وردی چاوی لێ بكه‌یت ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێته‌وه كه عه‌زیز مه‌حمود پوور شاره‌زایه به ئه‌ده‌بیات و شێوازی گێڕانه‌وه له چیرۆك و رۆمان‌دا. نووسه‌ری ناوبراو یه‌كێكه له چیرۆكنووسه شاره‌زاكانی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردی. له دواین به‌رهه‌میشیدا كه لێكۆڵینه‌وه شیكارییه بۆ ره‌وتی چیرۆكی كوردی كه تێیدا شیكاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌زموونی چیرۆك و رۆمانی كوردی كردووه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه له ئه‌زموونی نووسینی چیرۆكه‌كانی قزڵه‌جییه‌وه تا ده‌گاته سه‌رده‌می تازه و به نوێترین ئه‌زموونی رۆمان كۆتایی به شیكاری و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی هێناوه كه رۆمانی هاوزێ ی دلاوه‌ر ره‌حیمییه. نووسه‌ر پۆلبه‌ندی نووسه‌رانی كردووه و له كۆنه‌وه بۆ نوێ به پێی كات و سه‌رده‌مه‌كانیان، تاوه‌كو ده‌گاته‌وه چیرۆكی مۆدێرنی كوردی. ورد و به سه‌لیقه له‌باره‌ی زمان و ته‌كنیكی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌وه قسه ده‌كات. ئه‌م به‌رهه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ درێژه‌دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و جددی له‌باره‌ی ئه‌زموونی چیرۆك و رۆمانی كوردی.
خاك-ئەدەب و هونەر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure