12/3/2020 03:16 PM

سوود و زیانەکانی مناڵبوون لەدوای تەمەنی 40 ساڵی

Life style یان شێوازی ژیانی مرۆڤ لەسەردەمی مۆدیرندا ئاڵۆگۆڕێکی زۆری بەسەردا هاتووە. دیارە ئەم دۆخە هەموو بەشەکانی گرتووەتەوە، بەڵام لەم نێوەندەدا هەندێک لەگۆڕانکارییەکان تەنانەت لەگەڵ سروشتی جەستەی مرۆڤ ناکۆکن. یەک لەم بابەتانه "مناڵبوون"ـە کە لەژیانی مۆدێرندا خانمان حەز ئەکەن ئەم پرۆسەیە دوا بخەن. لەم بابەتە کورتەدا لەگەڵ خستنە رووی زیانەکانی ئەم کارە، ئاماژە بە سوودەکانیشی ئەکرێت.
سوودەکان
-جەستەت گەنجتر ئەبێت و تا تەمەنێکی زۆر ئەتوانی بە باشی بجوڵێیت و هەڵسوکەوت بکەیت و درەنگتر نیشانەکانی پیری لەسەرت بەدیار دەکەوێت.
-بەهەمان شێوەی جەستەت، مێشکیشت باشتر کار ئەکات و ئەگەری توشبوونت  بە ئەلزایمەر کەمتر ئەبێت.
-لەو تەمەنەدا ئەزمونێکی باشترت هەیە بۆ بەخێوکردن و گەورەکردنی منداڵ و ئاسانتر ئەتوانی بەسەر ئاڵۆزیەکاندا زاڵ ببیت.
-لەڕووی دارایی و دەروونیەوە دامەزراوتریت. ئەوەش وادەکات باشتر کۆنتڕۆڵی رووداوەکان بکەیت.
-لە پاش تەمەنی 40 ساڵی کێشەی ئەوەت نەماوە لات وابێت منناڵ وایکردووە نەتوانی ژیان بکەیت. هەر بۆیە لەڕووی دەروونیەوە جێگیرتریت بۆ مناڵ بەخێوکردن.

زیانەکان
-لەپاش تەمەنی 32 ساڵی کەم کەم نەرمی جەستەت لاواز ئەبێت، هەر بۆیە مناڵبوون لەپاش تەمەنی 40 ساڵی هەندێک ئەستەمترە.
-لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن ئەگەری لەبارچوونی مناڵ زیاتر ئەبێت، بەجۆرێک کە لەپاش تەمەنی 45 ساڵی ڕێژەی لەبارچووونی مناڵ ئەگاتە 50٪.
-منداڵبوون لەتەمەنی زۆردا ئەگەری توشبوونت بە نەخۆشی "ئوستیۆپرۆزیز" یانخود  "پووکیی ئێسک" و هەروەها نەخۆشی شەکرە زیاتر ئەکات.
-ئەگەری زوو لەدایکبوونی مناڵەکەت زیاتر دەبێت و ئەمەش وادەکات کێشی مناڵەکە کەمتر بێت و کێشەی تەندرووستی هەبێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved