12/3/2020 08:11 PM

رێنمایی بۆ میدیاکاران

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێنمایی میدیاکاران دەکات تا خۆیان لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن لەکاتی چاوپێکەوتن و کۆنگرە رۆژنامەوانییەکاندا.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی....

ڕێنمایی بۆ میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان
لەکاتی چاوپێکەوتن و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا

پێویستە دووریت لە ستەیجی لێدوان دوو مەتر بێت و دووری خۆت و ڕۆژنامەوانەکانی تر نابێت لە یەک مەتر کەمتر بێت.
هەمیشە دووری خۆت و کەسی بەرامبەر لەیەک مەتر کەمتر نەبێت.
کاتێک  دەچیت بۆ شوێنی داخراو  کە چەند کەسێکی لێبێت، پێویستە ماسکی ئاسایی بەکاربهێنیت.
جێڵی تقیم لەگەڵ خۆت هەڵبگرە زووزوو دەستت پاکژبکەوە.
تەوقە لەگەڵ کەس مەکە.
نەخۆشخانەو نەخۆش، لە ئێستادا شوێن و کەسی مەترسیدارن بۆ ئێوە، خۆتان لێیان بپارێزن. ئەگەر ناچاربووی دەبێت بەتەواوی پابەندی ڕێنمایی خۆپارێزی بیت.
بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ هەمووان.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved