پشکنین بۆ ١٥٥ کارمەندی خاڵی سنوری باشماخ دەکرێت و ئەنجامەکەی بۆ هاووڵاتیان رادەگەیەنرێت. پاشئەوەی تیمێکی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی خاڵی سنوری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان کرد بە مەبەستی پشکنین بۆ فەرمانبەران و کارمەندان و شۆفێران و حەماڵەکانی کە لەناو دەروازەکەدا لە ئەرک و خزمەتتدان و لەم بارودۆخی پەتای کوشندەی کۆرۆنا مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بەهۆی لەنزیکەوە بەرکەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتیانی ئێرانی و ئەوانەشی کە لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە. هەربۆیە وەک قۆناغی یەکەم تیمی ناوبراو هەستان بە پشکنینی ۱٥٥ کەس وەک سامپڵێک لەکۆی سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی و بنکەو بەشەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ. دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت کە نێگەتیڤن، واتا هەڵگری ڤایرۆسەکە نین، هیچ یەکێک لەو کەسانە مەترسی توشبوونیان لەسەر نەبووەو ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure