12/3/2020 08:29 PM

پزیشکێک: بەرگری کوردستان دژی کۆرۆنا باشترینە

د.قسمت میرخان پزیشکێکی کورد لە وڵاتی سوید لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: ئەو ھەڵمەتەی لە کوردستان دەکرێت بۆ بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرونا تائێستا لە ھەموو ئەوروپا نەکراوە.

دەشڵیت: لە سوید که تا ئێستا نزیکەی ٥۰۰ توشبووی هەیهو کەسێکیش گیانيلەدەستداوە، ئەو هەڵمەتە چرە نەگیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشداوە، کوردستان لەلایەن کاربەدەستانی ڕێکخراوی WHO بە باشترین دەستنیشان کراوه بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێکانی ھەرێم.

ئەو پزیشکە سوپاسی خەلکی کوردستان دەکات بۆ ئەو پێگیرییە جوانەو ئەو بۆ ئەو کەلتورە زانستیە بەرزە.

تکاش لەو کەسانە دەکات کە تائێستا کەمتەرخەم بوون ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن و گوێڕایەلی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن، تا کەمترین زیانی پەتای کۆرۆنا بە خەلکی کوردستان بگات.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved