ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد كه له‌ناویاندا ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ن. ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌مڕۆش هه‌ینی رێگا به هاووڵاتیان نادرێت سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغی دروستبكه‌ن. له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلیمانی راگه‌یاند: قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان نه‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری پێشێلكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش له رێگای هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری ده‌كرێت له هاووڵاتیان له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان. وتیشی: به‌هیچ جۆرێك هێزه ئه‌منییه‌كان ریگا ناده‌ن كۆبونه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی دروستببێت و له ئیستادا به‌ته‌واوه‌تی دانانی پرسه له مزگه‌وته‌كاندا راگیراوه‌و له‌رێی هیزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه رێگای دانانی پرسه له ماڵه‌كاندا ده‌گرین. وتیشی: به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌ی تایبه‌تن به دروستكردنی خواردنی خێرا رێگا نادرێت له دوكانه‌كانیاندا خواردن پێشكه‌شبكه‌ن و ته‌نها ده‌توانن به دیلڤه‌ری كاره‌كانیان بكه‌ن و هه‌موو شوینه قه‌ره‌بالغه‌كانیش راده‌گیرێن و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه نامێنێت و رێگری لێده‌كرێت. له لایه‌كی تریشه‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی عه‌ره‌بانه‌و ده‌ستگێڕه‌كانی شه‌قامی سالم ئاگاداركرانه‌وه كه نابێت له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه تا كاتێكی نادیار كاربكه‌ن كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی. یه‌كێك له ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوێنانه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری لێیه. هه‌روه‌ها ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیانی سلێمانی كردووه، داوایان لێده‌كات چه‌ند ده‌كرێت له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه‌ده‌رو خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌بالغ و گشتییه‌كان. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی خواده‌مه‌نی خێرای لێ ئاماده ده‌كرێت، رێگه‌یان پێنادێت له شوێنه‌كه خواردن پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها به‌شێوه‌ی سه‌فه‌ری ده‌فرۆشرێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure