د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی كه‌مخوێنی به‌هۆی كه‌می مادده‌ی ئاسنه‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.ئاكۆ له چه‌ند خاڵێكدا نیشانه‌كانی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه بریتین له: *ڕه‌نگی منداڵه‌كه كاڵده‌بێته‌وه. *منداڵه‌كه بێتاقه‌ت و كڕوزانه‌وه‌ی زۆر ئه‌بێت. *دڵی په‌له‌په‌ل ئه‌كات واته خێراتر ئه‌بێت له ئاسایی. *زوو هه‌ست به هیلاكبوون ده‌كات. * ئاره‌زووی بۆ خواردن زۆر كه‌م ده‌بێت. *كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیره‌كی منداڵه‌كه ئه‌بێت گه‌ر بۆ ماوه‌ێكی زۆر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت. *ئاره‌زووی خواردنی ئه‌و شتانه‌ی كه خواردن نین بۆ نموونه سه‌هۆڵ؛ گڵ و قور؛ كاغه‌ز، گه‌چ. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure