د.كارزان محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی منداڵان له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.كارزان ڕوونیكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڤایرۆسه تازه‌یه‌و پێویستی به داتا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا زانراوه كۆرۆنا كه‌متر منداڵ توشی نه‌خۆشی ده‌كات و ئه‌گه‌ر توشیشی بكات به شێوه‌یه‌كی سووك ده‌یگرێت له ته‌مه‌نی خوار 12 ساڵدا. ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هۆكاری ئه‌مه ته‌واو ڕوون نییه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌هۆی به‌رگری چالاكی ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه بێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ك: شه‌كره‌و به‌رزی فشاری خوێن كه ئه‌مانه له ته‌مه‌نی پیریدا زیاتر رووده‌ده‌ن و واده‌كه‌ن كه‌سانی پیگه‌یشتوو لاوازتربن له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كاندا، له منداڵدا ئه‌م نه‌خۆشییانه زۆر ده‌گمه‌نن. ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: ئه‌و ئاماژانه لایه‌نێكی باشه چونكه هه‌موو ده‌زانین منداڵان كه‌متر پابه‌ند ده‌بن به ده‌ستشوشتن و خۆپارێزییه‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure