14/3/2020 01:37 PM

کۆرۆنا بووە هۆی داخرانی فرۆشگەکانی ئەپڵ لەدەرەوەی چین

تەنها چەند کاتژمێر پاش راگەیاندنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پەرەپێدەرانی ئەپڵ بەشێوەی ئۆنلاین، ئەم کۆمپانیایە سەرجەم فرۆشگەکانی دەرەوەی چینی بەماوەی 13 رۆژ داخست.
بەدوای ئە بڕیارەدا، سەرجەم فرۆشگە فیزیکییەکانی ئەپڵ کە لەدەروەی چین چالاکیان هەیە تا 27ـی ئەم مانگە دادەخرێن. هەروەها ئەپڵ سەرجەم کارمەندانی خۆی ئاگادارکردۆتەوە لەماڵەوە بمێننەوە و لەوێ ئیشەکانیان ئەنجام بدەن. ئەم کۆمپانیا کالیفۆڕنیاییە بەتەمایە 15 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی فرۆشگەکانی خۆی پاشەکەوت بکات. "تیم کۆک"ـی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ لەتویتەردا گوتوویەتی: "ئێمه بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشوێنی کارەکەمان بکەین، هەموو کارێک ئەنجام ئەدەین."
ئەپڵ بە سەرجەم کارمەندەکانی راگەیاندووە کە سەرەڕای داخرانی فرۆشگەکان، موچەکەنیان دواناخرێت. "تیم کۆک" ئەڵێ: "ئەو ئەزموونەی چین فێری کردووین کە باشترین چارەسەر بۆ وڵامدانەوەی ئەم گرفتە جیهانییەوە بدۆزینەوە. یەکێک لەم ئەزموونانه بۆ ئەوەی مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم بکاتەوە ئەوەیە کە لەگەڵ کەسەکان مەودایەکی گونجاوت هەبێ."
پاش داخرانی فرۆشگەکانی ئەپڵ زۆرینەی بەکارهێنەران نیگەرانی نەبوونی خزمەتگوزارین لەلایەن ئەپڵەوە، بەڵام ئەم کۆمپانیایە ئەڵێ فرۆشگە ئۆنلاینەکان لەم دوو هەفتەیەدا بەردەوامن و بەکارهێنەران ئەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان وەربگرن.
بەڕێوەبەری ئەپڵ لەشوێنێکی دیکەدا ئەڵێ: "ئێمه هێشتا نازانین چ مەترسییەک چاوەڕێمان ئەکات، بەڵام مرۆڤایەتی و بەرپرسایەتییەک کە لەسەرانسەری جیهاندا هاتۆتە ئاراوە، بەڕاستی منی شۆک کردووە."

 

سەرچاوە: cnet

خاک _ پشکۆ کامەران 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved