15/3/2020 01:02 PM

ئەپڵ سەرجەم ئەو یارییانەی لە AppStore سڕییەوە کە پەیوەندییان بە کۆرۆناوە هەیە

کۆمپانیای ئەپڵ رێوشوێنی زۆر توندی بۆ بەرگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتۆتە بەر و ئەمەش بە داخستنی سەرجەم نووسینگە و فرۆشگەکانی دەردەکەوێت. ئێستا ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندوە هیچ چەشنە یارییەک بە ناونیشانی کۆرۆنا لە AppStoreـدا بڵاو ناکاتەوە.
ئەم کۆمپانیایە راشکاوانە رایەگەیاندووە کە هیچ پەرەپێدەرێک نابێ Appـێک رەوانەی AppStore بکات کە سەبارەت بە کۆرۆنایە، چونکە بە هیچ شێوەیەک ئەم Appـە نایەتە بەردەستی بەکارهێنەران. هەروەها ئەو Appـە پزیشکیانەی وا سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی نییە هیچ جێیەکی لە AppStoreـدا نییە. ئەم کۆمپانیایە لە ئەمڕۆوە خەریکی جێبەجێکردنی ئەم یاسایەیە. ئەپڵ رایگەیاندووە ئەو بەرنامەی کەوا لەپەیوەندەی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا بڵاو ئەبنەوە، ئەبێ لەلایەن ریکخراوە تەندروستییە حکومییەکان یان ئەو رێکخراوانەی کە خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەش ئەکەن مۆڵەتیان پێ درابێت. وتەبێژی کۆمپانیای ئەپڵ ئەڵێ: "زۆرینەی بەکارهێنەران سەردانی ئەم Appـانە ئەکەن بۆ ئەوەی زانیاری دروست دەستەبەر بکەن. ئەوان بە یارمەتی ئەم Appـانه ئەتوانن زیاتر لە تەکنەلۆژیا نوێیەکانی بواری پزیشکی تێبگەن."
ئەپڵ یەکێک لەو کۆمپانیانە بوو کە هەر لە رۆژەکانی یەکەمی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رێوشوێنی تەندروستی زۆر توندی گرتە بەر و هەر بۆیە سەرجەم کارمەندەکانی رەوانەی ماڵەوە کردۆتەوە و فرۆشگە و نووسینگەکانیشی داخستووە.

 

سەرچاوە: cultofmac

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved