وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی... كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، خه‌ڵكی شۆرشگیری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوور، جــــهمـــاوهری كـــوردســـتـــان. 32 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه تاوانێكی گه‌وره‌ی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس بوو دژی گه‌لی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆراگرهو ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامیدا. 16ی ئاداری هه‌موو ساڵێك بۆ هه‌موومان یادی برینێكی قوڵی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه، كه داگیركه‌ران له‌ڕێی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدكردنی زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی بێ‌تاوان و برینداركردنی هه‌زارانی تر‌و ئاواره‌كردنی ته‌واوی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و شاره‌زوورو خاپووركردنی ناوچه‌كانیان، تاوانه‌كه‌یان گه‌یشته لوتكه‌ی دڕنده‌یی بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان. به‌ڵام به‌خۆڕاگری و خه‌باتی ئازادیخوازی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م خه‌ونه‌ی دوژمنان له‌گۆڕنرا. كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تۆماركرد، بۆ رێگرتن و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه، داواده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید بناسێنێت. تا جارێكی‌تر ئه‌و تاوانه به‌رامبه‌ر مرۆڤ و سرووشت له هیچ گۆشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه‌دا ئه‌نجام نه‌درێت. پێویسته حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌ی شایسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، كار به بریاری دادگای باڵای تاوانه‌كان و ماده‌ی 132ی ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ بكات و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای تایبه‌ت به جینۆساید‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان له عێراق ده‌ربكات. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له كار‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و چاره‌سه‌كردنی بهرهكهوتووانی چه‌كی كیمیایی. كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بۆ به‌رز راگرتنی مه‌رگه‌ساته‌كانی گه‌لی كوردستان به‌گشتی و تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ساڵانه ئه‌و یادانه ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ به‌هۆی پابه‌ندبوون به بڕیار‌و راسپارده‌ی دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی كوردستان و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێویستمان زانی هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو ئه‌م یاده نه‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵكو به شێوازی تر‌و به پاراستنی ته‌ندروستی و ژیان له هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رتاسه‌ری كوردستان، په‌یامی زیندوێتی یادی شه‌هیدان بڵند رابگرین و له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌جیهانیكردن و ناساندنی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بین. نه‌مری بۆ شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد‌و كوردستان وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure