به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ئامێری تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ سنوره‌كه دابینكرد. له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌و هه‌وڵێكی زۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌رین، توانرا له‌ماوه‌ی 5 ڕۆژدا ئامێری PCR كه تایبه‌ته به ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سنوره‌كه دابینكرێت. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی راپه‌ڕین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure