ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه سه‌ركه‌وتنێكی زانستی دژه كۆرۆنای كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی بۆخۆی بكڕێته‌وه میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكرد، ئهمریكاو ئه‌ڵمانیا له كێبڕكێێیهكی گه‌وره‌دان سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه‌یه‌كی بایۆلۆژی ئه‌ڵمانی كه نزیكبۆته‌وه له ده‌رمانێكی دژ به كۆرۆنا. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه زانایان و پسپۆرانی ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌ڵمانیه به هاندانی ده‌ستكه‌وتی مادی و پاره والێبكات ئه‌و زانیاریانه بگوازنه‌وه بۆ وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو ئه‌و دامه‌زاوه ئه‌ڵمانییه له به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیدا بكڕن تا بتوانن له‌وێوه چاره‌سه‌ره‌كه بڵاوبكه‌نه‌وه‌و خاوه‌ندارێتی بكه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پسپۆرانی ئه‌ڵمانی پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و په‌ره به‌و ده‌رمانه له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بده‌ن و له هاوینی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی گشتی له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ردا به‌كاربهێنرێت. ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌نوسیه‌كان باس له ململانێ و ناكۆكی نێوان ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا ده‌كات به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێك له دامه‌زراوه دیاره‌كانی ئه‌ڵمانیاوه بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌وڵه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی دژه‌ڤایرۆسی كۆرۆنا. له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی (بیلد ئوم زۆنتاگ)ی ئه‌ڵمانی نوسیویه‌تی: ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی CureVac كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری توبنگنی ئه‌ڵمانیه به زه‌بری پاره‌ی زه‌به‌لاح ڕازیبكات و ئه‌و ده‌رمانه‌ی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا كه پێده‌چێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێ به ئیمتیازی خۆی بقۆزێته‌وه‌و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بكڕنه‌وه. حكومه‌تی ئه‌ڵمانی به پشتبه‌ستن به زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌ی بیلد ئوم زۆنتاگ ئاگاداری هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكایه له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئیمتیازه‌دا له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا بكاته ده‌ستكه‌وتێكی زانستی و مادی ئهمریكاو تا بتوانێ خاوه‌ندارێتی بكات. له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا به ڕۆژنامه‌كه‌ی وتووه. بایه‌خێكی گه‌وره بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و هه‌وڵه له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا له‌ئارادایه. وتیشی: حكومه‌تی ئه‌ڵمانی و دامه‌زراوه‌ی CureVac له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی چڕوپڕن حكومه‌ت هه‌موو هاوكاریه‌كی ماددی ده‌كات له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا له ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراوه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئهمریكاو ململانێكانی له‌مباره‌یه‌وه هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه. كۆمپانیای CureVac بۆ ته‌كنۆلۆژیای بواری بایۆلۆژی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه هه‌وله‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی دژه كۆرۆنا چركردۆتهوهو به‌پێی هه‌واڵه‌كان كۆمپانیاكه له‌و ئامانجه نزیكبۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی كۆمپانیاكه تورستن شولر ئاشكرایكرد ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رمانه له مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه خه‌ریكن و بڕوابوونی خۆشی ڕاگه‌یاندو دڵنیاییدا تا هاوینی داهاتوو ئه‌و چاره‌سه‌ره ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ئێستا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش ئه‌و ده‌رمانه تاقیده‌كرێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌م پرسه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی پارتی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتی باربل باس ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌وله‌كانی ئه‌مریكا گرت و ئه‌مه پرسێكی ئه‌خلاقییه نه‌ك ئابوری و ته‌نانه‌ت نیشتمانیش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێك هه‌یه ده‌بێ بۆ هه‌مووان بێت. هه‌ر هه‌وڵێكیش له چوارچێوه‌ی پاوانخوازی و قۆرخكردندا بێت مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌و په‌تای كۆرۆنا پێش ئه‌مریكا مه‌ترسیه بۆسه‌ر هه‌موان. ئه‌م به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌وڵه‌كانی زانایانی ئه‌ڵمان له تۆڕێكی ئه‌وروپیدا ڕێكخراون و به‌ر له چه‌ند ڕۆژێكیش حكومه‌تی فیدرالی له‌كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆس و مه‌ترسیانه ته‌رخانیكرد به‌ته‌نیا 140 ملیۆن یۆرۆی بۆ توێژینه‌وه له‌و ڤایرۆسه ته‌رخانكردووه‌و وتیشی حكومه‌ت ده‌بێت هاوكاری جدی دامه‌زراوه‌ی CureVac له توبینگن بكات تا ئه‌و چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موان وهبهرههمبێنێت. خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا س: Manager Magazin ، بیلد ئوم زۆنتاگی ئه‌ڵمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure