له‌میانه‌ی په‌یڤینێكدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فرانس 24 كه ئه‌نجامیداوه، د.یه‌حیا مه‌كی عه‌بدئه‌لمومین پسپۆڕ له بواری زانستی ڤایرۆسه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی لیۆن له فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندووه: ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا كه وڵاتانی ئه‌وروپای تێكه‌وتووه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ده‌بوایه پێشتر ئه‌و رێوشوێن و رێكاره ته‌ندروستییانه له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بگیرایه‌ته‌به‌ر. سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاستی سێیه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، د.یه‌حیا بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت به دروست و كاریگه‌رو شیاو ده‌زانێت بۆ ئه‌مكاته. حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كۆمه‌ڵێك رێوشوێن و رێكاری ته‌ندروستی توند‌و كاریگه‌ری گرتۆته‌به‌ر، له‌وانه داخستنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و چێشتخانه‌و كافتریا‌و گازینۆكان، هه‌روه‌ها هاتوچۆی هاووڵاتیانی سنووردار كردووه. پێشتر بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه وتبووی: با لێبگه‌ڕێین ڤایرۆسه‌كه زۆرترین خه‌ڵك توشبكات، به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیان به‌رگری له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه په‌یدا ده‌كه‌ن، كه‌ره‌نتینه‌كردنی هاووڵاتیان به‌و ژماره زۆره، راگرتنی خوێندن و هاتوچۆ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت. د.یه‌حیا له‌سه‌ر وته‌كانی بۆریس جۆنسۆن بۆچوونی وایه: قسه‌كانی بۆریس جۆنسۆن له‌لایه‌نی زانستییه‌وه راستییه‌كی تێدایه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌وه نه‌داوه كه چۆن ئه‌و هه‌موو پێداویستییه بۆ ئه‌و هه‌موو توشبووه به ڤایرۆسه‌كه ئاماده ده‌كرێت، كه‌واته ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاو جیهان گرتوویانه‌ته‌به‌ر دروسته‌و له شوێنی خۆیدایه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure