د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به لیكی منداڵ. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ندێك منداڵ لیكیان زۆر ئه‌بێت و هه‌میشه لیك به ده‌میان دێته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش ئاساییه‌و هیج ترسی نییه، گه‌ر منداڵه‌كه شیرخواردن و گه‌شه‌ی باش بێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌كاتی ددان ده‌رهاتن و هه‌وكردنی ناو ده‌م لیككردن زیاتر ده‌بێت. ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه منداڵ تا ته‌مه‌نی 18 بۆ 24 مانگی ماسولكه‌ی ده‌میان به‌هێز نییه‌و ناتوانێت هه‌موو ئه‌و لیكه‌ی هه‌یه‌تی قووتی بدات، بۆیه بڕێكی ده‌ردێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌و ته‌مه‌نه منداڵ توانای قوتدانی زۆرتر ده‌بێت بۆیه لیكیان زۆر كه‌م ده‌كات. هه‌ربۆیه تا ته‌مه‌نی 4 ساڵی منداڵ ئاساییه لیكن بێت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه به‌هیج جۆرێك ئاسایی نییه، بۆیه ده‌بێت پشكنینی بۆ بكرێت. ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ده‌بێته هۆی لیك زۆری: 1-شه‌له‌ل ده‌ماخ 2-ئۆتیزم 3-جه‌لته‌ی ده‌ماخ 4-نه‌خۆشی پوكانه‌وه‌ی مێشك 5-مه‌نگۆلی خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure