ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشی خه‌مۆكی هه‌ڕه‌شه له دانیشتوانی ئێران ده‌كات. ئاژانسی ئیلنای ئێران له زاری حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران بڵاویكردۆته‌وه كه ڕایگه‌یاندووه: ده‌بێت به‌رپرسانی ئێران دۆخی دوای كۆتاییهاتنی كۆرۆنا تاووتوێ بكه‌ن، چونكه دانیشتوانی ئێران توشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی ده‌بن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه: به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژیانی له‌وانی دیكه‌ش تاڵكردووه، به شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا ئه‌ندامانی خێزانه‌كان له‌یه‌كتر نزیك نابنه‌وه. فه‌لاحه‌ت پیشه داوایكردووه كه لیژنه‌ی تاووتوێكردنی كۆرۆنا پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی وڵات تاووتوێ بكات و ڕێگه‌چاره بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دوای كۆرۆنا توشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی نه‌بن. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure