17/3/2020 02:41 PM

سامسۆنگ کامێرای 150 مێگاپیکسڵی لەسەر مۆبایلەکانی جێگیر ئەکات

وادیارە دووبارە شەڕی مێگاپیکسڵەکان لەنێوان کۆمپانیاکاندا دەستی پێکردووە. سامسۆنگ کە لەم دواییانەدا مۆبایلی Galaxy S20 Ultraـی بە کامێرای 108 مێگاپیکسڵییەوە ئاراستە کرد، بەتەمایە هەستەوەرێکی 150 مێگاپیکسڵی بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای "نۆناسێل" پەرە پێبدات و  لە کۆتاییەکانی 2020ـدا رەوانەی بازاڕی بکات.
سامسۆنگ بەر لەوەی کامێرای 108 مێگاپیکسڵی بەکار بێنێت، لەسۆشیاڵ میدیادا هەواڵەکەی بڵاوکردبۆوە. ئێستاش دەنگۆیەکی دیکە لە ئینتەرنێتدا بڵاوبۆتەوە کە ئاماژە بە بەرهەمهاتنی هەستەوەرێکی بەهێز ئەکات. بەپێی ئەم دەنگۆیانه، بەهێزترین هەستەوەری کامێرای مۆبایل لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا دێتە بەردەستی بەکارهێنەران. ئەو زانیارییانە لەلایەن کەسێکەوە بڵاو بۆتەوە کە ناونیشانی هەژمارەکەی بەم شێوەیەیە: @Kuma_Sleepy و باس لەوە ئەکات کە ئەم هەستەوەرە لەلایەن کۆمپانیاکانی دیکەشەوە کەڵکی لێ وەردەگیرێت. شاومی ئەمساڵ بەرهەمێکی خۆی کە هەستەوەری 150 مێگاپیکسڵی لەسەر جێگیر کراوە، رەوانەی بازاڕ ئەکات.
کۆمپانیاکانی "ئۆپۆ" و "ڤیڤۆ"ـش بەتەمان ئەم هەستەوەرە لەپێکهاتەی ئاڵاهەڵگەرەکانی داهاتووی خۆیاندا بەکار بێنن. بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیا چینییانە چیپسێت سنەپدراگۆنی 875ــیان بۆ لەبەرچاو گیراوە و لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دێنە ناو بازاڕەکانەوە.
لەئێستادا هیچ سەرچاوەیەک ئەم دەنگۆیەی پشتڕاست نەکردۆتەوە و تەنها سەرچاوەی ئێمە بۆ ئەو قسەیە ئەم تویتەیە. راپۆرتیکی دیکەش ئاماژە بە پەرەپێدانی هەستەوەرێکی 144 مێگاپیکسڵی لەلایەن سامۆنگەوە ئەکات و هەڵبەت زانیاریی زیاتر ئاراستەی میدیاکان نەکراوە.

 

سەرچاوە: gizmochina

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved