17/3/2020 08:13 PM

ماڵەكەی شێركۆ میروەیس دەكرێتە نەخۆشخانە

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانيی كوردستان ماڵەكەی دەخاتە خزمەتی نەخۆشخانەی خانەقین و  دەكرێتە نەخۆشخانە.

شێركۆ میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە: دوای چەند جارێك پەیوەندیكردن بەبرای بەڕێزم د.ئازاد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خانەقین، بەدواداچوونمان بۆ دۆخی تەندروستی شاری خانەقین و دەوروبەری، پێشنیارم بۆ كردن، ئەگەر پێویست دەكات ماڵەكەی خۆم لە خانەقین هەرچەند بەهیوام كەسیش پێویستی پێنەكەوێت و تەندروستی خەڵكی خۆشەویستی شارەكەم هەمیشدا لەوپەڕی باشی بێت، دەخەمە خزمەتی نەخۆشخانەكەیان و بواری تەندروستی، كە جێگەی 50 قەڕەوێڵەی تێدا دەبێتەوە تا بتوانین ئەم دۆخە ناهەموارو سەختە تێپەڕێنین.

روونیشيكردووەتەوە: لەهەمانكاتدا داواكارم لە دەوڵەمەندو سەرمایەدارانی شاری خانەقین، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ د.ئازاد بكەن و بەپێی پێویستیەكانی نەخۆشخانەی خانەقین، بچنە پێشەوەو دەستپێشخەریتان هەبێت و  پێداویستیەكانیان بۆ دابینبكەن، لەراستیدا هەموومان قەرزاری شارو وڵاتەكەمانین. داواكارم لە خوای مەزن خانەقین و كوردستان و  تەواوی مرۆڤایەتی لەهەر بەڵاو نەخۆشیەك بەدووربگرێت و بتوانین سەركەوین بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا. 

لەلایەكی تریشەوە د.ئازاد بەڕێوبەری نەخۆشخانەی خانەقین، لە چوارچێوەی تیمێكی پزیشكی لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەن تاوەكو ماڵی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەركردایەتیەتی یەكێتی وەك نەخۆشخانەیەكی لێبكرێت.

خاك







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved