د.سۆزان جه‌لال مه‌حمود پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون و نه‌زۆكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكارو چاره‌سه‌ری توشبوون به دڵه‌كزه له‌كاتی دووگیانیداو چه‌ندین زانیاری تێدا ڕوونكردووه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له سه‌ره‌تای دووگیانی‌دا به‌هۆی گۆڕانكاری له هۆڕمۆنه‌كاندا ماسولكه‌كانی سورێنچك و ئه‌و ماسولكه گوشه‌ره‌ی له‌نێوان سورێنچك و گه‌ده‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كرداری خۆراك هه‌زمكردن خاوده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشێتی گه‌ده بۆ سورێنچك و توشبوون به دڵه‌كزه زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دوای نانخواردن پاڵبكه‌ویت. ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه له ناوه‌ڕاست و كۆتایی دووگیانی‌دا كه ڕه‌حمی ئافره‌ت ده‌كشێت و قه‌باره‌ی منداڵه‌كه زیاد ده‌كات، به‌مه‌ش په‌ستان له‌سه‌ر گه‌ده دروستده‌بێت و واده‌كات كه ترشێتی گه‌ده بۆ سورێنچك بگه‌ڕێته‌وه‌و توشی كزانه‌وه‌ی سورێنچك ببیت. هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا جۆری خۆراك و فیسیۆلۆجی له‌ش و ڕۆتینی ژیان كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه. چه‌ند ڕێنماییه‌كی ساده هه‌ن ده‌كرێت به‌سوود بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌كزه له‌كاتی دووگیانی‌دا: *ژه‌مه خۆراكه‌كانت با زیاتربن و ژه‌می بچوك بچوك بخۆ، هه‌وڵبده له‌كاتی نانخواردن ئاو نه‌خۆیته‌وه، له‌جێی ئه‌وه له‌نێوان ژه‌مه‌كاندا ئاو بخۆره‌وه. *له‌سه‌رخۆ نان بخۆ‌و جوان خواردنه‌كه بجو. *چه‌ند سه‌عاتێك پێش نوستن هیچ مه‌خۆ. *خۆت به‌دوور بگره له‌و خۆراكانه‌ی كه توشی دڵه‌كزه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك شۆكۆلاته، خۆراكی چه‌ورو خێرا، خۆراكه تونه‌كان، ئه‌وانه‌ی دۆشاویان تێدایه، مزره‌مه‌نیه‌كان، خواردنه‌وه گازییه‌كان و كافاینه‌كان. *ڕامه‌كشێ دوای نانخواردن به لایه‌نی كه‌مه‌وه تا سه‌عاتێك، هه‌روه‌ها پیاسه‌كردن ده‌كرێت یارمه‌تیده‌ر بێت له كرداری هه‌زمكردن. *جلوبه‌رگی فراوان له‌به‌ربكه له‌جیاتی جلی ته‌سك. *كێشت به ته‌ندروستی بهێڵه‌ره‌وه‌و بجوڵێ. *ئه‌توانی شه‌وان كاتی نوستن به پشتی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شت به به‌رزی بهێڵیته‌وه تا كه‌متر توشی دڵه‌كزه ببیت و نوستن له‌سه‌ر لای چه‌پ دڵه‌كزه كه‌مده‌كاته‌وه. *ئه‌توانی دوای نانخواردن بنێشتی كه‌م شه‌كر بجویت، ئه‌مه ڕژینی لیك زیاد ده‌كات و ترشێتی گه‌ده كه‌مده‌كاته‌وه. *كاتی توشبوونت به دڵه‌كزه ئه‌توانی ماست یان شیر بخۆی تا نیشانه‌كانی نه‌مێنن، یان هه‌نگوین له چای به‌یبوون. *ئه‌گه‌ر به‌مانه چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌كرێت ده‌رمانی دژه ترشه‌ڵۆك به‌كاربێنیت ئه‌ویش به ڕاوێژی دكتۆری پسپۆڕ. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure