18/3/2020 01:54 PM

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەشێوەی سروشتی بەرهەمهاتووە!

توێژەران باس لەوە ئەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەی سروشتی بەرهەمهاتووە و هەر چەشنە تیۆرییەک کە لای وایە ئەم ڤایرۆسە دەسکردە و لەتاقیگەکان بەرهەمهاتووە، هەڵەیە و بەڵگەمەند نییە.
رۆژی سێشەممە وتارێک لەگۆڤاری "Nature Medicine"ـدا بڵاوبووەوە کە دەریئەخات ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمی پرۆسەیەکی سروشتییە. "کرستیان ئانديرسن/ Kristian Andersen"، مامۆستای Immunologie و میکرۆبایۆلۆژیی "بنکەی تویژینەوەیی سکریپس/ Scripps Research" و نووسەری سەرەکی ئەم وتارە ئەڵێ: "بە تاوتوێ کردنی پرۆژەی جینەتیکی ئەم ڤایرۆسە بەدڵنیاییەوە ئەتوانین بڵێین کۆرۆنا بەرهەمی پرۆسەیەکی سروشتییە."
CoronaVirusـەکان بنەماڵەیەکی گەورەن لەو ڤایرۆسانەی کە ئەبنه هۆی نەخۆشی جۆراوجۆر. یەکەم نەخۆشی مەترسیدار و ناسراو کە ئەم ڤایرۆسانە دروستیان کرد، نەخۆشییەکە بەناوی "سارس" کە ساڵی 2003 لەچین سەریهەڵدا. دووەم نەخۆشی ساڵی 2012 لەسعودیا دەرکەوت کە پێی ئەگوترا "مێرس". ئەم کۆرۆنا نوێیەش مانگی 12ـی ساڵی رابردوو لەچین سەریهەڵدا.
ئەم توێژەرانه لەوتارەکەی خۆیاندا ئەڵێن ئەگەر ئەم ڤایرۆسە بەرهەمی تاقیگه و ئەندازیاریی جینەتیک بێت، ئەبوا بەپێی ڤایرۆسە مەرگهێنەرەکانی پێشوو پێکبهاتایە. بەڵام لەڕاستیدا ئەم ڤایرۆسە نوێیە جیاوازی بەرچاوی لەگەڵ باقی CoronaVirusـە ناسراوەکان هەیە و زیاتر هاوشێوەی ئەو ڤایرۆسانەیە کە لە شەمشەمەکوێرەدا بوونی هەیە.
نووسەرانی ئەم وتارە ئاماژە بەوە ئەکەن ئەم ڤایرۆسە نوێیه دوو تایبەتمەندی هەیە کە دەریدەخات ئەم ڤایرۆسە سەرچاوەیەکی سروشتی هەیە: یەکەم ئەو پرۆتینانەی کە هاوشێوەی تاجن و ئەنووسێن بە خانەکانی جەستەی مرۆڤەوە و دووەم، پێکهاتەی ملۆکۆلییەکەی. "ئاندرسن" لەو بارەیەوە ئەڵێ: "ئەم دوو تایبەتمەندییە و ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە بەشی RBD پرۆتینەکانەدا دێنە بەرچاو و هەروەها ئەو پێکهاتە نایابە، ئەو تیۆرییە رەد ئەکاتەوە کە لای وایە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەسکردە.

 

سەرچاوە: timesofsandiego

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved