د.هه‌ڤین كه‌مال شاه پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا باشترین جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی دیاری كردووه كه بۆ گرژبوون و ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌كان به‌سوودن. ئه‌و پزیشكه ڕوونیكردووه‌ته‌وه، گرژبوون و ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌كان ئازارێكی زۆر دروستده‌كات و كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌تی هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان پێویست به چاره‌سه‌ری گونجاوه؛ به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خواردن هه‌یه كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌كان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ڕێگریكردن له دوباره‌بوونه‌وه‌ی. باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌كان: *مۆزو كاڵه‌ك و شوتی *ئه‌ڤۆگادۆ *گێلاس و ئه‌نه‌ناس و شاتوو و تووتڕك و بلۆبێری *سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان به‌تایبه‌ت سپێناخ و قه‌ڕنابیت و كاهوو *شیری كه‌م چه‌وری و هێلكه *په‌تاته *پاقله‌مه‌نیه‌كان *گۆیزو چه‌ره‌س وه‌ك بادام، فستق، ناوكی كاڵه‌ك، ناوكی شووتی *ته‌ماته *شه‌ربه‌تی پڕته‌قاڵی فرێش خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure