20/3/2020 12:54 PM

دەرمانی مەلاریا ئەتوانێ کۆڤید-19ـەش چارەسەر بکات

توێژەرانی فەڕەنسی گەیشتوونەتە ئەو ئامانجە کە دەرمانی مەلاریا واتە "پلاکۆنیل" کاریگەری ئەرێنی لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەم دەرمانە کە ناوە زانستییەکەی "هیدرۆکسی کلۆرۆکین"ـە، بە مەبەستی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە ئەدریت بە تووشبووانی مەلاریا.
هیدرۆکسی کلۆرۆکین کە بە ناوی "پلاکۆنیل/ Plaquenil"ـەوە ئەفرۆشرێت، لەناوەندێکی پزیشکی لەشاری "مارسەی" فەڕەنسا تاقیکاری لەسەر کرا و ئەنجامی زۆر ئەرێنی هەبووە.ئەم دەرمانه هەرورها لە ووهانی چینیش تاقی کراوەتەوە و توێژەران ئەڵێن ئەم دەرمانه ئەتوانێ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ببات.
توێژەران پێشتر لەتاقیگەکان بەو ئاکامە گەیشتن کە دەرمانی مەلاریا ئەتوانێ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوی لەناو ببات. بۆ تاقیکردنەوەی "پلاکۆنیل" لەسەر مرۆڤ، توێژەرانی فەڕەنسی کەڵکیان لە 36 کەسی خۆبەش وەرگرت کە 16 کەسیان نەخۆش بوون و 20 کەسیشیان بەتەواوەتی چارەسەریان وەرگرتبوو و چاک ببوونەوە. ئەم گرووپە هەموو رۆژێک 600 میلی گرام "پلاکۆنیل" ئەڕۆیشتە ناو جەستەیان.
بەپێی راپۆرتی توێژەران، لەڕۆژی سێهەمدا، ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو 50٪ـی نەخۆشەکاندا نیگەتیڤ دەرچوو و ئەو رادەیە لەدوای رۆژی شەشەم، گەیشتە 70٪. ئەو 16 نەخۆشەی لەو تاقیکارییەدا بەشداریان کردبوو، ماوەیەکی زۆرتریان پێویست بوو بۆ ئەوەی چارەسەر ببن. هەڵبەت ئەم توێژەرانه شێوازی چارەسەرکردنەکەیان شرۆڤە نەکردووە. بەپێی ئەم توێژینەوەیە ئەتوانین بڵێین دەرمانی مەلاریا تا رادەیەکی زۆر ئەم هیوایەمان پێ ئەبەخشێت کە ئەتوانێ کۆرۆناش چارەسەر بکات. رێکخراوەی WHO ئەڵێ ئەم دەرمانه ئەبێ زیاتر تاوتوێ بکرێت.

 

سەرچاوە: forbes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved