20/3/2020 12:57 PM

نۆکیا 8.3 ناسێندرا؛ پشتگیری لەتۆڕی 5G و کامێرای چوار بەشی

نۆکیا چەند کاتژمێر بەر لەئێستا بەشێوەی ئۆنلاین، نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی نۆکیا 5G 8.3 خستە روو. ئەم بەرهەمە لەبواری پشتگیری لە تۆڕی 5G بێ رکابەرە و وەکو هەمیشە کواڵتی کامێراکەشی بە نرخێکی کەم ئاراستە ئەکرێت.
رادەی پشتگیری لە تۆڕی 5G لە نۆکیا 8.3ـدا تەنانەت لەگرانترین ئاڵاهەڵگرەکانی بازاڕیش زیاترە. لەڕاستیدا ئەم مۆبایلە لەگەڵ سەرجەم تۆڕەکانی 5G ئەگونجێت و نۆکیا ئەم بابەتەی گەرەنتی کردووە.
شاشە 6.81 ئینچییەکەی نۆکیا 8.3 بە کواڵتی FullHD+، پشتگیری لەتەکنەلۆژیای HDR ئەکات و بەپێی رووناکایی دەوروبەر، کۆنتراستی شاشەکە ئەگۆڕێت. لەسووچێکی ئەم شاشەیەدا قووڵکەیەک جێگیر بووە کە میوانداری لە کامێرای سێڵفی 24 مێگاپیکسڵی ئەکات.
لەپشتەوەی ئەم مۆبایلە چاومان بە کامێرایەکی چوار بەشی ئەکەوێت کە توانستی کامێرا سەرەکییەکەی 64 مێگاپیکسڵە و هەستەوەرە UltraWideـەکەی 12 مێگاپیکسڵە. ئەم کامێرایانە تەرخان کراون بۆ شوێنی تاریک. کۆمپانیای "زایس" بەشێوەیەکی تایبەت کۆمەڵێک "ئێفێکت/ Efect"ـی سینەمایی لەم مۆبایلەدا جێگیر کردووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێ ڤیدیۆی هۆلیوودی تۆمار بکات.
نۆکیا 8.3، چیپسێت سنەپدراگۆنی 765G لەسەر جێگیر کراوە و رامێکی 6 و 8 گێگابایت و مۆدمیکی 5G هاوڕێی ئەم سیستەمەن. نۆکیا لەم مۆبایلەدا سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی 10ـی بەکارهێناوە و دوو ساڵ جارێک ئەم وەشانه ئاپدەیت/ Update ئەبێتەوە. بیرگەی ئەم مۆبایلە لە دوو جۆری 64 و 128 گێگابایتدا پێشکەش ئەکرێت و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکیی microSDـیش ئەکات.
وزەخانەی نۆکیا 8.3 پیلێکی 4500 میلی ئەمپێرییە کە شەحنکەرەوەی 18 واتی سەپۆرت ئەکات. ئەم مۆبایلە لەوەرزی هاوین و بە نرخی 600 یۆرۆ رەوانەی بازاڕەکان ئەکرێت.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved