كۆمپانیای كۆرفاكی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاندووه: به‌منزیكانه چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای كۆرناكی ئه‌ڵمانی بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌رمان ڕایگه‌یاندووه: كۆمپانیاكه‌یان نزیكبۆته‌وه له واده‌ی وه‌به‌رهێنانی چارسه‌ری كۆرۆناو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارگه‌یه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و داواكاریه‌ی ئاشكراكرد كه گوایه دۆناڵد تره‌مپ داوای لێكردوون ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یان پێبفرۆشن. به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی كۆرفاك بۆ توێژینه‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی ده‌رمان ئاشكرایكرد، كارگه‌كه‌یان دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌توانایدایه سه‌دان ملیۆن ده‌رزی كوتان له‌دژی ئه‌و ڤایرۆسه به‌رهه‌مبێنێت وه‌ك ئه‌و وتی: ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر قه‌باره‌ی داواكاری له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره‌و به‌كارهێنانی بۆ تاكه‌كان وه‌ستاوه. دامه‌زراوه‌ی زانستی توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان كۆرناكی ئه‌ڵمانی بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان ڕایگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌یان هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه‌و به‌باشی چۆته پێشه‌وه له گه‌شه‌پێدانی ده‌رزی كوتانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا. فریدریش یوهلنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ڕوونیكرده‌وه‌و وتی: به‌مزوانه ده‌ستده‌كه‌ین به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان و هه‌مانكات له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان و له هاوینی داهاتووشدا ده‌ستده‌كه‌ین به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئینسانه‌كان، به‌ڵام له ئێستادا ده‌بێ به دیاریكراوی بزانین ئه‌و بڕه‌ی كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر كه‌سێك چه‌نده.! به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م دامه‌زراوه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌رمانه وتی: كاتێ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ره ئه‌درێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ست ئه‌كه‌ین به به‌رهه‌مهێنانی به شێوه‌یه‌كی فراوان و ده‌توانین ساڵانه ملیۆنه‌ها به‌رهه‌مبهێنین. وه‌ك ئه‌و وتی، ئه‌مه‌ش متمانه ده‌كاته‌سه‌ر قه‌باره‌ی داواكاری له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بۆ هه‌ر مرۆڤێك. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێك پێویستی به مایكرۆگرامێك بێت ئه‌وسا ده‌توانین له یه‌ك كیلۆ گرامدا چاره‌سه‌ر بۆ یه‌ك ملیار كه‌س دابینبكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م چاره‌سه‌ره له یه‌ك مایكرۆگرامدا وه‌ك پێداویستی هه‌ریه‌كێك بێت ئه‌وا ده‌توانرێ داوای به‌رهه‌مهێنانی له‌و ڕێژه‌یه زیاتر بكرێت. سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كات سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له دامه‌زراوه‌كه‌یان كردبێ بۆ كڕینی ئه‌و چاره‌سه‌ره، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه فریدریشیوهلن وتی: كۆپانیاكه‌مان وه‌ك كۆمپانیایه‌كی توێژینه‌وه له ڤایرۆس و وه‌به‌رهێنان تاقه كۆمپانیایه‌ك بوو بۆ چاره‌سه‌ر كه له كۆشكی سپی له‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ كارگه‌ی تری وه‌به‌رهێنانی ده‌رماندا ئاماده‌بوو. دوای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بڵاوبوه‌وه كه دۆنالد ترامپ پێشنیاری كڕینی دامه‌زراوه‌ی كۆرفاك یان كڕینی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا كردبێت. ڕوونیشیكرده‌وه‌و وتی: ئه‌مه‌وێت پێتان بڵێم تائێستا داوایه‌كی له‌وجۆره‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكیه‌وه لێنه‌كراوه‌و به دوریشی نازانین بۆ داهاتوو یان هه‌ر لایه‌كیتر داوایه‌كی له‌وجۆره‌مان لێبكات. له دواترین هه‌واله‌كانی ئه‌ڵمانیاش شاری فرایبۆرگی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا له‌ڕۆژی شه‌ممه 21ی ئاداری 2020 هاتوچۆ له‌و شاره‌دا قه‌ده‌غه‌بكات و له‌مباره‌یه‌وه ڕێنمایی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره بڵاوكرایه‌وه‌و هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئه‌ڵمانی پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌رتاسه‌ری له ئه‌ڵمانیادا تاووتوێده‌كات و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی ئاداریش ئه‌نگێلا مێركل ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنه‌كاندا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا س: دۆیچه ڤیلله
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure