21/3/2020 03:22 PM

مانچستەر یونایتد بەتەمایە هێرشبەرەکەی ئاڕسینال تێکەڵ بە ریزەکانی خۆی بکات

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020ـدا هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی بەتوانا ئەدەن، ئەو ناوەش کە دیاریکراوە "پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ"ـی گابۆنییە. گابۆن وڵاتێکی ئەفریقییە.
ڕۆژنامەی "زە سەن"ـی بەریتانی ئاشکرای کردووە لە هاوینی 2020 "ئۆبامیانگ" بەتەمایە ڕیزەکانی یانەی ئارسیناڵ جێبهێڵێت و تائێستا تەنها یانەی بەرشەلۆنە گرنگییان بەتواناکانی داوە. لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی ئارسیناڵ بڕیاریانداوە دەستبەرداری بن ئەوەش لەبەر دوو هۆکار.یەکەمیان ماوەی گرێبەستەکەی بەرەو کۆتایی ئەڕوات و ئامادەنییە نوێی بکاتەوە، دووەمیشیان بەهەمان شێوە پەیوەندی بە گرێبەستەکەیەوە هەیە و ئەگەر نوێ نەکرێتەوە ئەوا هاوینی 2021 ناچارئەبن بێبەرامبەر دەستبەرداری بن.
"زە سەن" ئاماژەی کردووە کە بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد بەسەرپەرشتی "ئید ودوارد"، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ئارسیناڵ چڕ ئەکەنەوە و بڕی 50 ملیۆن یورۆی پێشکەش ئەکەن.
"ئۆبامیانگ" لە کۆی 96 یاری  بۆ یانەی ئارسیناڵ توانیویەتی 61 گۆڵ تۆمار بکات. هەروەها لەم وەرزەدا لەکۆی 32 یاریی 20 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروست کردووە.
هێرشبەرە خێراکەی ئارسیناڵ لە زستانی 2018 بەبڕی 63.75 ملیۆن یورۆ لە یانەی “بروسیا دۆرتمۆند"ـەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کردووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved