به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو سه‌رتاشخانه داده‌خات. بێوه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی 2ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی و سه‌رپێچیكردن له بڕیاره‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوو سه‌رتاشخانه له شاری سلێمانی داده‌خرێن. وتی: سه‌رتاشخانه‌ی ئه‌ڤینۆ له گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی دوكانی كردوه‌ته‌وه‌و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه كاری كردووه‌و سه‌ری خه‌ڵكی چاككردووه. وتیشی: به‌هه‌مانشێوه سه‌رتاشخانه‌یه‌كی دیكه كاری كردووه‌و ماڵێكی له گه‌ڕه‌كی باخانی شاری سلێمانی بۆ سه‌رچاككردنی خه‌ڵك به‌كارهێناوه. سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ردوو شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه. به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ژوری خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا (38) لیژنه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو له (24) سه‌عاتدا له‌ئه‌ركدان و سه‌ردانی دوكان و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure