ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه. تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ڕایگه‌یاندووه، بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش، پێویسته ژه‌مه خۆراكی ته‌ندروست په‌یڕه‌بكرێت و دووربكه‌ونه‌وه له جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ش كه ڕێژه‌ی شه‌كریان به‌رزه. ته‌ندروستی جیهانی داوای ئه‌نجامدانی وه‌رزشی كردووه بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك له ڕۆژێكدا بۆ گه‌وره‌كان و ماوه‌ی سه‌عاتێك بۆ منداڵان. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure