سه‌عید نه‌مه‌كی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا، ناهێڵرێت ئه‌و ملیۆنان ماسكه‌ی له به‌ریتانیا كڕدراوه، بهێنرێته‌وه بۆ ئێران. هاوكات مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: له‌مكاته‌دا به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌ده‌ر له سزا ئابوورییه‌كان، ئه‌مریكا هاوكاری و یارمه‌تی پێشكه‌ش به ئێران ده‌كات. مایك پۆمپیۆ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه: هه‌موو جیهان ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان دابینكراوه، ئه‌مه ناچێته چوارچێوه‌ی سزاكان له‌دژی ئێران، سزاكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رمان و یارمه‌تییه مرۆییه‌كان ناگرێته‌وه. پۆمپیۆ راشیگه‌یاندووه: وڵاته‌كه‌ی به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵده‌دات یارمه‌تی ئێران بدات، پێشتریش ئه‌مریكا ئاماده‌یی خۆی نیشاندابوو كه یارمه‌تی پێشكه‌شی ئێران بكات. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure