د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به كه‌می كێشی جه‌سته‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی. د.كامه‌ران له بابه‌ته‌كه‌یدا ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه زیادبوونی كێش گرنگه؛ به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌رمانی زیادبوونی كێش و ته‌واوكه‌ره خۆراكییه‌كان هه‌ن، به‌وپێیه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مرۆڤه‌كان كێشه‌ی لاوازی و كه‌می كێشی هه‌یه‌و به‌رده‌وام به‌دوای چاره‌سه‌ردا ئه‌گه‌ڕێن و زۆربه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك ده‌رمان به‌كارئه‌هێنن و كێشیان زیاد ئه‌كات و دوای وازهێنان دووباره كێشیان داده‌به‌زێته‌وه. هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری كه‌می كێش: 1-دیاریكردنی كێشی نموونه‌یی به‌گوێره‌ی باڵا‌و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز. 2-ئه‌نجامدانی فه‌حسی پێكهاتووی له‌ش (BMA) بۆ زانینی ڕێژه‌ی ماسولكه‌و چه‌وری و ئێسقان و ئاو له جه‌سته‌دا. 3-وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی نه‌خۆش و مێژووی حاڵه‌ته‌كه‌و نیشانه‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانی. 4-فه‌حسكردنی ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری لاوازی و زانینی ئه‌و شیكارانه‌ی پێویستن و دواتر دانانی ده‌رمان و به‌رنامه‌ی خۆراكی گونجاو. 5-ئه‌نجامدانی شیكاری تاقیگه‌و تیشك و سۆنارو هه‌ناوبینین به‌گوێره‌ی پێویست. 6-چاره‌سه‌ری هۆكاری لاوازی ئه‌گه‌ر بتوانرێت. 7-به‌كارهێنانی ده‌رمانی زیادكردنی ئیشتهاو ته‌واوكه‌ره خۆراكی و ڤیتامینه‌كان به‌تایبه‌ت ڤیتامین بی كۆمپلێكس و زینك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراكه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی خۆراكی ته‌ندروست و گونجاو. زیادبوونی كێش گرنگه؛ به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره: 1-پێویسته ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و دیاركراو به‌كاربێت به‌ڵام ڕێنمیاییه‌كان هه‌میشه‌یین. 2-ده‌رمانی زیادكردنی ئیشتهای ڕێگه‌پێدراو نابێت له‌پڕ بوه‌ستێنرێن به‌ڵكو گرنگه به ته‌دریج كه‌مبكرێنه‌وه. 3-هیچ ده‌رمانێك نیه به گه‌ره‌نتی (%۱۰۰) كێش زیادبكات له زانستی پزیشكیدا. ئه‌م ڕێنماییانه زۆر گرنگن بۆ پارێزگاری له كێشی نموونه‌یی و لاشه‌ی ته‌ندروست: *زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شتی به‌یانی؛ شه‌وان پێویسته پێش سه‌عات ده‌و نیو بخه‌وه به‌تایبه‌ت ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌كان. *له پێش نان خواردن به نیو سه‌عات و كاتی خواردن ئاو و ماستاو و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازییه‌كان و دۆ مه‌خۆره‌وه. *ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك چاره‌ك یان زیاتر. *نه‌خواردنی ترش، لیمۆ‌ندۆزی، ترشیات، بیبه‌ری توند، میوه‌ی ترش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ. *ڕۆژانه ۸ په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه له‌نێوان ژه‌مه‌كان به‌ڵام نیو سه‌عات دوای ژه‌مه‌كان پێویسته ئاو بخورێته‌وه. *ڕۆژانه سێ جار یان زیاتر میوه‌ی هه‌مه‌جۆر بخۆ؛ میوه‌ی خۆماڵی و وشكراو باشتره. *خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازیه‌كان ڕێگه پێدراوه له‌نێوان ژه‌مه‌كان. *پێویسته چاو قاوه كه‌م بخورێته‌وه‌و لانیكه‌م یه‌ك سه‌عات پاش ژه‌مه‌كان بخورێته‌وه. *ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیشتهای خواردنیان نیه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشكی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتها به‌كارنه‌هێنن و به هێواشی و به ته‌دریج كه‌مبكرێته‌وه. *ڕۆژانه یه‌ك سه‌عات یان زیاتر بچۆره‌به‌ر هه‌تاو له‌نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure