22/3/2020 01:51 PM

ئەستێرەیەکی دیکەی یۆڤانتۆس تووشی کۆرۆنا بووە

"پاولۆ دیبالا"ـی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی یوڤانتۆس لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە توشبوونی خۆی و هاوڕێ کچەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
دیبالا لە پۆستەکەیدا نوسیویەتی، "سڵاو لە هەمووان، ئەمەوێ ئاگادارتان بکەم کە ئەنجامی پشکنینەکانمان دەریخستووە من و ئۆریانای هاوڕێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووین، بەڵام خۆشبەختانە هەردووکمان لە دۆخێکی تەندروستی باشداین. سوپاس بۆ نامە و پاڵپشتی کردنتان، جوانترین سڵاو بۆ ئێوە."


یانەی یوڤانتۆس پێشتر توشبوونی "دانێلی ڕوگان"ـی بەرگریکار و 'بلەیس ماتوید"ـی ناوەندکاری یانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاندووە. بەم شێوەیە حاڵەتی دیبالا ئەبێتە سێیەم حاڵەتی تۆمارکراو لەسەر ئاستی یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس.

ئیتاڵیا یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، جگە لە یوڤانتۆس یانەکانی فیورنتینا و چەند یانەیەکی خولی پلە دوو و سێ توشبوونی یاریزانانیان ڕاگەیاندووە. بەشێوەیەکی گشتی لەم وڵاتەدا نزیکی 50هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە چوار هەزار حاڵەتی مردن تۆمارکراون.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved