نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس سۆران عه‌لی به ناوی "ساخته هه‌واڵ به‌ڵای نوێی ڕۆژنامه‌گه‌ری" به‌منزیكانه بڵاوده‌كرێته‌وه. نووسه‌رو ئاماده‌كار سۆران عه‌لی نووسیویه‌تی: له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ساخته هه‌واڵ وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆنی نێو بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری، له شێواز‌و فۆرمی نوێ و به ته‌كنیك و تاكتیكی پێشكه‌وتووه، به به‌هێزی گه‌ڕاوه‌ته‌وه مه‌یدانه‌كه، به جۆرێك كۆمپانیا‌و دامه‌زراوه میدیاییه هه‌ره گه‌وره‌كان و ئه‌كادیمیستانی میدیای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه. داهێنان و په‌ره‌سه‌ندنه به‌رده‌وامه‌كانی بواری دیجیتاڵی و ته‌كنۆلۆجیاو زۆربوونی كه‌ناڵه جیاجیاكانی سۆشیال میدیا‌و به‌كارهێنه‌رانیشیان یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی بووه بۆ ئه‌وه‌ی دیارده‌كه هێنده‌ی تر جێپێی خۆی قایم بكات و وه‌ك ئاسته‌نگێكی ڕاسته‌قینه ته‌نگ به كایه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌گشتی هه‌ڵبچنێت و نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرسیاریش له‌سه‌ر ڕاستگۆیی و متمانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری دابنێت. ئه‌م كتێبه له به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure