22/3/2020 07:25 PM

لە سلێمانی دەرمانی چارەسەری بڕیار لێدراوی كۆرۆنا دابیندەكرێت

پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: كۆمپانیای پایۆنێر بۆ دروستكردنی دەرمان ئاگاداری كردوونەتەوە كە هەموو تواناكانی خۆیان خستووەتەگەڕ بە مەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەمدواییانە بڕیاری لەسەردراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیهانییەكان كە چارەسەری پەتای ڤایرۆسی كرۆنا دەكات.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریكردینەوە، كە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بە درێژایی رۆژ بەردەوامە لە كاركردن بۆ بەرهەمهێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ پشتگیری سێكتەری تەندروستی عیراق.

روونیشی كردووەتەوە: هاوكات كۆمپانیاكە هەموو تواناكانی خۆی خستووەتەگەڕ بە بەردەوامی، بە مەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەمدواییانە بڕیاری لەسەردراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیهانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتيیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin). پارێزگای سلێمانی دەشڵێت: بەرهەمەكە بە كرداری و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێدوایە دەستبكرێت بە بەرهەمهێنانی لە چەند رۆژێكی كەمی داهاتوودا كە دەتوانرێت لە مانگی داهاتوودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش، لەپێناو دڵسۆزی و پابەندی كۆمپانیاكەمان بۆ هەر یارمەتییەك كە بەرپرسیارێتی نیشتمانی دەیخوازێت. 

ئەوەشی راگەیاندووە: ئەم هەنگاوە هەنگاوێكی تەندروستی زانستی گرنگ دەبێت بۆ سەركەوتن بەسەر پەتای كۆرۆنادا.

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی تەواوی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوانە دەربڕی و سوپاسی كاری دڵسۆزانەو بەرپرسیارانەی كۆمپانیای پایۆنێری كرد.

هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە لەسەر هەموو ئاست و تەوەرەكان بەردەوامدەبین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارەو زاڵبوونی تەواوی بەسەر ئەم پەتایەدا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved