ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌داته گه‌نجان كه مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جدی وه‌ربگرن و پابه‌ندی ڕێنماییه پزیشكییه‌كان بن. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه بۆ سه‌ر گه‌نجان و تائێستاش گه‌نجان مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان به جدی وه‌رنه‌گرتووه. ڕاشیگه‌یاندووه: به‌پێی زانیارییه‌كان له هه‌ندێك له وڵاتانی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌نجانیش توشبوون و ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ گوێپێنه‌دانی گه‌نجان به ڕێنماییه پزیشكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریخستووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو كه‌س له مه‌ترسییه‌كان كۆرۆنا به‌دوور نییه. هه‌ندێك وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر مه‌ترسییه بۆ سه‌ر كه‌سانی به‌ساڵاچوو، به‌ڵام ڕاپۆرته پزیشكییه‌كانی چین ده‌ریخستووه كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌نجانن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure