23/3/2020 01:03 PM

زانیاری نوێ سەبارەت بە ماوەی مانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنە جۆراوجۆرەکان

هەر وەک ئاگادارن یەکێک لە رێگانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەوا و ئەو شوێنانەیە کە بەم ڤایرۆسە ژەهراوی بوون و ئەگەر دەستت لەم شوێنانه بکەوێت و پاشان لە دەموچاوتی بدەیت، ئەگەری تووشبوون بە کۆڤید-19 زیاد ئەبێت. لەم رووەوە پرسیارێک کە ئەم رۆژانە خەڵک ئەیپرسن ئەوەیە کە ئەم ڤایرۆسە تا چ ماوەیەک لەشوێنە جیاوازەکان بە زیندوویی ئەمێنێتەوە.
بەر لە هەر شتێک ئەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم ڤایرۆسە بە شوردنی دەست بە ئاوی گەرم و سابوون لەناو ئەچێت و تا ئەو کاتەی دەستت نەهێنن بە دەموچاوتاندا هیچ کەێشەیەک دروست نابێت، بەم حاڵەوە توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا بەشوێن ئەم پرسیارە کەوتوون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئەم توێژەرانه خستوویانەتە روو، ئەبێ بڵێین ڤایرۆسی کۆرۆنا هەندێک "گیان سەخت"ـە و ماوەیەکی زۆر لە شوێنە جۆراوجۆرەکان و تەنانەت لەناو هەوادا ئەمێنێتەوە.

ماوەی مانەوەی کۆرۆنا لە شوێنە جۆراجۆرەکان بەکورتی بەم شێوەیەیە:
* لە هەوادا 24 کاتژمێر
* لە شوێنێک کە لەچەشنی مس بێت ٤ کاتژمێر
* لەسەر کاغەز 24 کاتژمێر
* لەسەر ئیستیل(کە تێکەڵاوی ئاسن و چەن کانزایەکی دیکەیە) 2 بۆ 3 رۆژ
* لەسەر پلاستیک 2 بۆ 3 رۆژ

کەوابوو بە هیچ شێوەیەک نابێ دەستتان لە هیچ کوێ بدەن. بۆ نموونە هەرگیز نازانن کە پێش ئێوە چەند کەس دەستی لەم بتڵە ئاوە داوە یان دەستی چەند کەس بەر ئەم دەستگرەی ئەم دەرگایە کەوتووە. هەر بۆیە ئەگەر بەناچار چوونە دەرەوە دەستکێش لەدەست بکەن و بەهیچ جۆرێک دەست لە دەموچاوتان مەدەن.
ئێستا کە ئەزانن ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ماوەی چەند کاتژمێر بۆ چەند رۆژ بە زیندوویی ئەمێنێتەوە، ئەبێ زیاتر لە رابردوو گرنگی بە تەندروستیی خۆتان و دەوروبەرتان بدەن. باشترین رێگا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دواجار لەناوبردنی ئەم پەتا گشتگیرە ئەوەیە کە لەماڵەوە بمێنینەوە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کەم بکەینەوە. ئێوە لەوانەیە گەنج بن و ئەم پەتایە کاریگەر نەبێ لەسەرتان، بەڵام بیر بەساڵاچووەکانیش بکەنەوە، بۆ نموونه دایک و باوکتان.

 

سەرچاوە: slashgear

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved