23/3/2020 03:50 PM

یارییەکانی خولی ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوە!

"خافێر تیباس"ـی سەرۆکی پەیوەندییەکانی یانەکانی ئیسپانیا سوورە لەسەر دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی خولی ئیسپانیا. هەر بۆیە لەگەڵ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارە ململانێکان لەماوەی داهاتوودا دەستپێبکاتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەچەند هەفتەی ڕابردوودا تەواوی چالاکییەکانی لالیگای ڕاگرت و ڕاگرتنی یارییەکان تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە بەردەوام ئەبێت. لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرای کردووە، چالاکییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا” لە مانگی داهاتوو بە پلانێکی خێرا دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی "خافێر تیباس" بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ماوەی 15 ڕۆژ ماوە وەک ئامادەکاری ئەدات بە یانەکان. لەو ماوەیەدا ئەبێ تەواوی یاریزانان لەڕووی جەستەییەوە ئامادە بن بۆ ئەنجامدانی یارییەکانیان.
ڕۆژنامەکە جەخت ئەکاتەوە کە ڕووبەڕوبونەوەکانی لالیگا لەهەر 48کاتژمێرێکدا ئەنجام ئەدرێت و ئەوەش ڕێگەیەکی خێرایە و بەخێراییش کۆتایی بە ململانێکانی ئەم وەرزە ئەهێنێت.
یارییەکان لە 16ـی 5ـەوە دەست پێدەکات و تا 30ـی 6 بەردەوام ئەبێت. بەو شێوەیە یانەکان مافی گواستنەوەکانی هاوینی 2020 لەدەست نادەن و لە کات و وادەی دیاریکراودا دەتوانن بۆندی یاریزانان نوێبکەنەوە.
هەروەها ڕووبەڕوبونەوەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانیش بڕیارە لەکۆتاییەکانی هەفتەدا ئەنجام بدرێن. ئەو یارییانەی تەواونەکراون لە 23 و 24ـی مانگی پێنجەوە دەستپێدەکەنەوە و لە24 ـی مانگی شەش یاریی کۆتایی ئەنجام ئەدرێت.
یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیاش لە 30ـی مانگی پێنج لەنێوان یانەکانی ئەتلەتیک بلباو و ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجام ئەدرێن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved