23/3/2020 08:48 PM

سلێمانی..سەرەڕای كۆرۆنا نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجامدرا

لەم سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایەدا، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لە شاری سلێمانی نەشتەگەرییەكی گەورەو وردو دەگمەن بۆ نەخۆشێك ئەنجامدرا كە ماوەی 10 سەعاتی خایاند.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردەوە: نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بوو، بریتیبوو لە گواستنەوەی گۆشت و پێستی بەشێكی لەشی نەخۆشەكە بۆ شوێنی برین لەڕێگەی مایكرۆسكۆپی بەستنەوەی دەمارەكان كە زۆر وردن و بەچاو بینینی زەحمەتە.

دەشڵێت: نەخۆشەكە كوڕێكی گەنجی كاسبكار بووە كە بەهۆی كارەباوە توشی چەند برینێكی سەخت بووە، بە هاوكاری تیمێكی دڵسۆزی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری كە پێكهاتبوون لە پسپۆڕانی نەشتەرگەری و بێ هۆشكاری و پزیشكانی پایەبڵندو ستافی بێهۆشكاری و نەشتەرگەری و تاقیگەو كارمەندان بڕیاردرا لەمكاتە سەختەدا ئەم نەشتەرگەرییە گەورەیەی بۆ ئەنجامبدرێت.

خاك 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved