23/3/2020 08:52 PM

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رێکاری نوێ دەگرێتەبەر

دوای ئەوەی چەند توێژینەوەیەک ئاشکرایانکرد ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک دۆخدا لە هەوادا دەمێنێتەوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی، چەند رێکارێکی نوێ دەگرێتەوەبەر بۆ کارمەندەکانی.

ماریا کیرخۆڤ سەرۆکی نەخۆشییە تازە دەرکەوتووەکانی رێکخراوی تەندروسی جیهانی (WHO) بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: لە سەنتەرەکانی چاودێری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسەکە کەمێک زیاتر لە هەوادا دەمێنێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە پزیشکانی چاودێر، رێکاری زیاتر بگرنەبەر بۆ خۆپارێزییان لە ڤایرۆسەکە.

وتیشی: گومان هەیە کە کۆرۆنا لە هەوادا بمێنێتەوە بەهۆیەوە خەڵک توشببێت، بەڵام توێژینەوە نوێکان چەند راستییەکيان لەوبارەوە ئاشکرا کردووە.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوانە، ڤایرۆسەکە لە هەوادا لەدوای پژمین و کۆکە دەمێنێتەوە، بەڵام ماوەی مانەوەی دەکەوێتە سەر ئەوەی چەند شێ هەیەو پلەی گەرمی چەندە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ئێمە داوام لە کارمەندان کردووە، ماسکی ئێن 95 بەکاربهێنن، چونکە رێگری لە 95% ئەو تەنۆچکانە دەکات کە لە هەوادا هەن.

خاك - ئاژانسەکان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved