24/3/2020 01:46 PM

کۆرۆنا زیانی جیددی بە بەشی ریکلامی تویتەر گەیاندووە

تویتەر رایگەیاند بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی جیددی بە داهاتەکانی ئەم کۆمپانیایە گەیاندووە بەتایبەت لە بەشی رێکلامدا. تویتەر پێشبینی کردبوو کە بتوانێ لە 3 مانگی یەکەمی 2020ـدا داهاتەکەی بگەیەنێتە 825 بۆ 885 ملیۆن دۆلار و بەشێکی زۆری ئەم داهاتە لەڕێگای رێکلامەو ئەبێت.
"نێد سێگال"ـی بەرپرسی کاروباری ماڵیی تویتەر ئەڵێ: "ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتە رێکلامییەکانی تویتەر هەبووە لەسەرانسەری جیهاندا و ئەم کاریگەرییە بەتایبەت لەم هەفتانەی دواییدا دەرکەوتووە."
ئامارەکانی تویتەر دەریدەخات کە بەکارهێنەران سەرەڕای ئەم قەیرانانە سەردانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە ئەکەن بەڵام سەردانێک کە ببێتە هۆی داهات لەرێگای ریکلامەوە ئەنجام نادرێت. نرخی پشکەکانی تویتەر رۆژی رابردوو 2٪ نزم بووەوە.
تویتەر تەنها کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیا نییە کە نیگەرانی کەمبوونەوەی داهاتەکەیەتی. پێشتر مایکرۆسۆفت، پی پاڵ و ئەپڵیش رایانگەیاندبوو کە کۆرۆنا داهاتەکەیانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved