د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له بابه‌تێكدا باسی خواردنی منداڵی 6 مانگ بۆ 12 مانگ ده‌كات. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ئه‌م زانیارییانه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه: 1-خواردنی منداڵ ده‌بێت به بڕێكی كه‌م ده‌ستپێبكه‌ین و ورده ورده بڕه‌كه‌ی زیادبكه‌ین. 2-نابێت له‌یه‌ك كاتدا به چه‌ند جۆره خواردنێك ده‌ستپێبكه‌ین، سه‌ره‌تا به یه‌ك خواردن ده‌ستپێئه‌كه‌ین بۆ 4-7 رۆژ گه‌ر خواردنه‌كه‌ی پێكه‌وت و هه‌ستیاری پێنه‌بوو ئه‌وا جۆرێكی تری خۆراكی بۆ زیادئه‌كه‌ین بۆ 4-7 رۆژ گه‌ر پێی هه‌ستیار بوو یان هه‌ستتكرد ره‌ییده‌كاته‌وه ئه‌وجۆره خۆراكه‌ی مه‌ده‌رێ، به‌وشێوه‌یه جۆری خواردنی بۆ زیادئه‌كه‌ی هه‌تا خواردنه‌كه‌ی ئه‌بێته هه‌مه‌جۆر. 3-پێویسته خواردنه‌كان فرێش و تازه بن. 4-ئه‌گه‌ر هه‌ستمانكرد خواردنێك له سه‌ره‌تادا ڕه‌تئه‌كاته‌وه ئه‌بێ زیادكردنی ئه‌مجۆره خواردنه دوابخه‌ین. 5-ئه‌گه‌ر هه‌ستمانكرد هه‌ستیاره به خواردنێك ئه‌بێ پێینه‌ده‌ین. (نیشانه‌كای هه‌ستیاری: هێڵنج و رشانه‌وه‌ی توشبوو یان سكچوونی توشبوو یان پێستی منداڵه‌كه سوور بووه‌وه). 6-پێویسته خواردنه‌كه بكرێت به‌شێوه‌ی شۆربا ئنجا به كه‌وچكی بچووك پێیبدرێت. 7-نابێ تا ته‌مه‌نی ساڵ خوێ بكرێته خواردنی منداڵه‌وه. 8-ئاساییه شیر خواردنی منداڵه‌كه تۆزه تۆزه كه‌مببێته‌وه چونكه له‌بری ئه‌و بڕه شیره خواردن ئه‌خوات. 9-میوه به عه‌ساره ئه‌بێ بكرێت به شه‌ربه‌ت تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ئه‌توانێت قه‌پی لێبگرێت و بیجوێت و قوتی بدات. 10-سه‌وزه‌و بابه‌ته‌كانی سه‌وزه ئه‌بێت جوان بكوڵێ ئینجا بهاڕڕێ تا ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی منداڵه‌كه ئه‌توانێت قه‌پ بگرێت و بیجوێت و قوتی بدات. 11-ده‌بێت به دانیشتنه‌وه خواردن بدرێت به منداڵ. 12-هه‌تا ته‌مه‌نی 8 مانگی رۆژانه یه‌ك ژه‌م خواردن له‌گه‌ڵ یه‌ك ژه‌م شه‌ربه‌تی میوه، له 8 بۆ 10 مانگییه‌وه بیكه به دوو ژه‌م خواردن له‌گه‌ڵ یه‌ك ژه‌م میوه. هه‌ر ژه‌مه‌ی ئه‌وه‌نه‌ی بده‌رێ كه خواردی واتا كه تێربوو زۆری لێمه‌كه تا بیخوات. گه‌ر داوای ژه‌می تری خواردنی كرد ئاساییه بیده‌رێ. له ته‌مه‌نی 6 مانگی‌دا (كه ته‌مه‌نی منداڵ بوو به ٦ مانگ) پێویسته به شۆربای برنج ده‌ستپێبكه‌یت (برنجی هاڕڕاو)، گه‌ر پێیكه‌وت شۆربای بۆ دروستبكه له‌و خواردنانه‌ی كه له خواره‌وه باسمان كردووه ئه‌توانی له‌گه‌ڵ برنج تێكه‌ڵی بكه‌یت، ئه‌توانیت سریلاكی برنجی بۆ به‌كاربهێنیت. له ته‌مه‌نی 7 مانگی‌دا مریشك زیادئه‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به پارچه‌ی زۆر بچووك. له ته‌مه‌نی 8 مانگی‌دا گۆشتی سوور زیادئه‌كرێت بۆ شۆرباكه به‌مه‌رجێك بكرێت به پارچه‌ی بچووك، هه‌روه‌ها زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌شی ئه‌توانرێت پێیبدرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سپێنه‌ی هێلكه تا 1 ساڵ نابێت بدرێت به منداڵ، كاسته‌ریش ئه‌توانرێت پێیبدرێت به‌مه‌رجێك شه‌كری تێنه‌كرێت. له دوای ته‌مه‌نی 10 مانگیه‌وه ئه‌توانی خواردنی ئاسایی زیادبكه‌یت به‌ڵام هه‌رجاره‌و خواردنێك پاش دڵنیابوون له نه‌بوونی هه‌ستیاری پێی. به‌گشتی ئه‌و خواردنانه‌ی ئه‌درێت به منداڵ به‌پێی ته‌مه‌ن ئه‌مانه‌ن: 6 بۆ 8 مانگ: سێ‌و، قۆخ، ترێ، ماست، مۆز، هه‌نجیر، هه‌رمێ، قه‌یسی، كوله‌گه، په‌تاته، بیبه‌ری شیرین، فاسوڵیای ته‌ر، قارچك، پیاز، سیر، گێزه‌ر، ئه‌ڤۆگادۆ. 8 بۆ 10 مانگی: بروكلی، قه‌رنابیت، باینجان، شێلم، خه‌یار، خاس، بامێ، سپیناخ، ته‌ماته، نیسك، شوتی، كاڵه‌ك، ئه‌نه‌ناس، كێوی، گریپ فروت، په‌نیر، زه‌ردێنه‌ی هێلكه. تێبینی: ئه‌م خواردنانه‌ی له سه‌ره‌وه باسكراون ئه‌وه‌ی سه‌وزه‌یه ئه‌بێت بكوڵێت ئینجا بهاڕڕێت، ئه‌وه‌ی میوه‌یه ئه‌بێت به عه‌ساره بكرێت به شه‌ربه‌ت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure