25/3/2020 07:42 PM

هەولێر.. بەشی سۆناری سێ نەخۆشخانەی ئەهلی دادەخرێن

لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی تەندروستیيەوە سێ نەخۆشخانەی ئەهلی بەهۆی پابەند نەبوونیان بە بڕیارێكی وەزارەتی تەندروستیيەوە لەسەر نرخەكانیان، سزادەدرێن.

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەنراوێكیدا رایگەیاندووە: بە سەرپەرشتی د.سامان حسێن بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، تیمەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە بەردەوامی هەڵمەتەكانی گەران و پشكنینداو بەهۆی باپەند نەبوونیان بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و گرانكردنی نرخی سۆنار لە پارێزگای هەولێر، بەشی سۆنار لە نەخۆشخانەكانی (پاكی، CMC، دایك) داخران.

روونیشكراوەتەوە: هاوكات تاقیگەیەكی ددانیش باپەند نەبووه بە ڕاگرتنی كارەكانی و داخراوه.

ئاماژە بەوەشدراوە: لێژنەكانی پشكنین بەردەوامن لە گەران و داوا لە هاووڵاتیانیش دەكەن لەكاتی بینینی سەرپێچی و بابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن.


خاك‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved