فستق یه‌كێكه له‌وجۆره چه‌ره‌سانه‌ی له دونیادا زۆرترین گرنگی پێده‌درێت بۆ خواردن، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و رۆنه‌ی له فستقدا هه‌یه به‌سووده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌وهۆیه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها چه‌وری ئه‌و چه‌ره‌سه توانای چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌یه. له‌باره‌ی سووده‌كانی فستق توێژه‌رانی زانستی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كه‌ن كه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی دڵ به‌وپێیه‌ی دڵ له توشبوون به نه‌خۆشی ده‌پارێزێت. له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی فستقی سروشتی و ده‌ڵێن دووربكه‌ونه‌وه له‌و فستقانه‌ی له كارگه‌كاندا دروستده‌كرێن به‌وهۆیه‌ی مادده‌ی شهكرو ئاردیان تێكه‌ڵده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ توشی نه‌خۆشی دڵ ده‌كات! هه‌روه‌ها له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌رده‌كه‌وێت خواردنی فستق مرۆڤ له توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دوورده‌خاته‌وه به‌وهۆیه‌ی دژی ئه‌و نه‌خۆشییه كارده‌كات. پزیشكان تێبینیش ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی رۆژانه دوو كه‌وچك فستق بخۆن به‌وهۆیه‌ی 25% ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی گورچیله كه‌مده‌كاته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure