26/3/2020 03:34 PM

مارتینێلی پێشنیارەکەی ریاڵ مەدرید رەد ئەکاتەوە

" گابرێل مارتینێلی"ـی بەرازیلی یاریزانی لاوی یانەی ئارسیناڵ گرنگی بە هیچکام لە یانە خوازیارەکانی نادات و ئامانجی ئەوەیە بە جلوبەرگی یانە ئینگلیزییەکەیەوە مێژوو بنووسێتەوە.
لەم وەرزەدا مارتینێلی سەرنجی یانە گەورەکانی دیکەی ڕاکێشاوە و لەکۆی ئەو ڕووبەڕوبونەوانەی وا بەشداری کردووە 10 گۆڵی تۆمارکردووە و چوار گۆڵیشی دروست کردووە. بەم هۆیەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید و چەند یانەیەکی دیکەی ئەوروپا ئەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.
یاریزانە لاوەکەی ئارسیناڵ لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری "فۆر فۆر تو"ـی بەریتانی ڕاگەیاندووە: "گرنگی بە هیچ شتێک نادەم لەدەرەوەی ئارسیناڵ و بەتەمام بە جلوبەرگی یانەکەمەوە مێژوو بنوسمەوە."
هەروەها ئەڵێت: "هاندەرانی ئارسیناڵ شایستەی زیاترن، نەک بەتەنها هاندەران، بەڵکو سەرجەم کارمەندانی یانەکەش شایەنی دەستکەوتی زیاترن. ئەمەوێت وڵامی هەموو ئەو چاکانەوە بدەمەوە کە یانەکەم بەرامبەر من کردوویەتی. ئەمەوێت نازناوەکان یەک لەدوای یەک تۆمار بکەم، بەتایبەت نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان."
مارتینێلی زۆر خۆشحاڵە بە کارکردن لەژێر چاودێری "مایکڵ ئارتیتا" و دووپاتیدەکاتەوە کە گرنگی بە پێشنیاری یانەی ڕیاڵ مەدرید و هیچ یانەیەکی تر نادات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved