27/3/2020 08:24 PM

له سلێمانی دوكانێكی شیرینی داخرا

لەسەر زانیاری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەكانی قائیمقامیەت دوكانی دروستكردنی شیرینی هەموان لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی دادەخەن.

دوو هەفتە زیاترە خاوەنی شوێنەكە ئەو شیرینیانەی (بامیا) كه بڕەكەی‌ لە‌ (115) كیلۆگرام زیاتره، دروستكردووە، درەنگانێكی شەوی پێنجشەممە دوكانەكەی كردوەتەوەو ‌بەنیازبووە شیرینیەكان ببات لە گەڕەكەكاندا بەسەر هاووڵاتیاندا ساغبیكاتەوە، بەڵام لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە رێگری لێكراوە.

ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەسەردەچن و خراپ دەبن، دەبنە مادەیەكی زیانبەخش بۆ لەشی مرۆڤ، لەبەرئەوەی بەها خۆراكییەكەیان لەدەستدەدەن، بۆ سەلامەتی تەندروستی هەمیشە رێنماییە تەندروستيیەكان جەخت لە نەخواردن و بەكارهێنانیان دەكەنەوە.

داوا لە دایكان و باوكان دەكەین، بەوریاییەكەی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەكانیان لە دوكان و دەستگێڕەكانی دەكڕن‌ خواردەمەنی خراپ و ماوەبەسەرچوویان پێنەفرۆشن، لەكاتی هەبوونی سەرپێچیدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لێ ئاگاداربكەنەوە.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكە دادەخرێت، تەواوی ئەو شیرینیەی دەستی بەسەرداگیراوە لەناودەبرێت و خاوەنی شوێنەكەش روبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی













زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved