28/3/2020 02:30 PM

سۆنی هەندێک لە بەشەکانی تێکەڵ ئەکات

کۆمپانیای سۆنی بەتەمایە کۆمەڵێک ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە هەندێک بەشەکانیدا ئەنجام بدات و بۆ ئەو مەبەستەش سێ بەشی مۆبایل، کامێرا و کەرەسە ماڵییەکان (تەلەفیزیۆن و...) تێکەڵ ئەکات. لەسەرەتای مانگی چوارەوە ئەم سێ بەشە لەژێر ناوی "Sony Electronics Corporation"ـدا چالاکییەکانیان دەست پێدەکەن.
لەدوای جێبەجێبوونی ئەم بڕیارە، بەشەکانی مۆبایل، کامێرا، تەلەفیزیۆن و هەموو کەرەسە ئەلەکترۆنییەکانی ناو ماڵ لەژێر چاودێری یەک کۆمپانیدا  چالاکی ئەکەن. مەبەستی سۆنی لە تێکەڵکردنی ئەم بەشانە هەماهەنگی لەنێوان بەرهەمە هاوشێوەکان، بەهێزکردنی پێکهاتەی کۆمپانیەکە و هەرروەها بەشداری چالاکانە لە گۆڕەپانی رکابەرییە جیهانییەکانە.
هەروەها سەرجەم چالاکییەکانی بەشەکانی فرۆش و مارکێتنیگ، بەرهەمهێنان، گواستنەوە، کڕین و ئەندازیاری ئەو بەشانەی باسیان کرا بە مەبەستی بەشداری بەهێزتر و بەرزبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکە لەگەڵ یەک تێکەڵ ئەبن.
"Sony Interactive Entertainment" کە ئەرکی بەرهەمهێنانی یاریی "پلەی ستەیشن" و پەرەپێدان بە باقی یارییەکانی لەئەستۆیە، تەنها بەشێکە کە بەشێوەی سەربەخۆ درێژە بە چالاکییەکانی ئەدات. هۆکاری ئەم بابەتەش چالاکییە بەهێزەکانی ئەم بەشەیە لەساڵەکانی رابردوودا.
بەشەکانی هەستەوەری شاشە و کەرەسە پرۆفیشناڵەکانی سۆنی کە بریتین لە کامێرای ستۆدیۆیی و کەرەسەی بڵاوکردنەوە، وکو جاران بەشێوەی راستەوخۆ لە چالاکییەکانیان بەردەوام ئەبن. بەشەکانی دیکەی سۆنی بۆ نموونە بەشی مۆزیک و فیلم، پزیشکی و ماڵیش ناچنە چوارچێوەی ئەم بڕیارە نوێیەوە.

 

سەرچاوە: gsmarena

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved