28/3/2020 03:02 PM

مۆرینیۆ پێکهاتەی یانەکەی نۆژەن دەکاتەوە

"جوزێ مۆرینیۆ"ـی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام لەسەرەتای کارەکانیەوە توانی یانە زەبەلاحەکەی لەندەن بە ئاستێکی بەرزەوە بگەڕێنێتەوە نێو گۆڕەپانی یانە گەورەکان، بەڵام دواتر ئاستیان دابەزی.
ڕۆژنامەی "توتۆ سپۆرت"ـی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە مۆرینیۆ بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی تۆتنهام بڕیاریداوە لەماوەی ڕاگرتنە ناچارییەکانی خولی بەریتانیا هەوڵ بۆ گواستنەوە، یاخود رازیکردنی چەند یاریزانێک بدات.
هەرچەند ماوەی گواستنەوەکانی هاوینە زۆری ماوە و هێشتا ناڕوونە کە ئەم وەرزە کۆتایی پێدەهێنرێت یاخود ماوەی ڕاگرتنی خولەکان درێژەی ئەبێت، بەڵام مۆرینیۆ بۆچوونێکی جیاوازی هەیە و ئەیەوێت لەئێستاوە ئەو یاریزانانە بهێنێتە نا چوارچێوەی تۆتنهامەوە کە خواستی یانەکانی تریان لەسەرە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بە دوو یاریزان کردووە کە مۆرینیۆ خواستی لەسەر گواستنەوەیانە. یەکەمیان "تۆماس ستراکۆچا"ـی گۆڵپارێزی نەمسایی یانەی لازیۆیە و دوومیشیان "سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچ"ـی یاریزانی سڕبی هەمان یانەیە واتە لازیۆ.
گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانەش بۆ یانەی تۆتنهام ئاسان نییە، چونکە یاریزانێکی وەک "میلینکۆڤیچ ساڤیچ" خواستی چەندین یانەی زەبەلاحی تری وەک ڕیاڵ مەدرید و پاریس سانت جێرمان و یوڤانتۆس و ئینتەرمیلانی لەسەرە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved