28/3/2020 04:06 PM

کۆرۆنا یەک هەفتە لەسەر دەمامک ئەمێنێتەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێچەوانەی بۆچوونەکانی پێشوو زۆر گیان سەختە و تەنانەت لە هەواشدا ئەمێنێتەوە. ئەگەرچی بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش مەترسیی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تا رادەیەکی زۆر کەم ئەکاتەوە بەڵام بەکارهێنانی هەڵەی ئەم کەرەسانە، بۆ نموونە چەند جار بەکارهێنانی یەک دەمامک، ئەگەری تووشبوون زیاد دەکات.
Alex Chin و هاوکارەکانی لەزانکۆی هۆنگ کۆنگ باس لە مانەوەی درێژماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پلەی گەرمی 4 دەرەجەی سەنتیگراددا ئەکەن. بە گوتەی ئەوان لە پلەی گەرمی 25 دەرەجەدا ئەگەر ژوورەکە رشتنی بۆ نەکرێت و پاک نەکرێتەوە تا 7 رۆژ ئەمێنێتەوە و دواتر لەناو ئەچێت. لەناوچوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەدۆخێکی ئاوەها 14 رۆژ دەخایەنێت. ئەوەی کە کۆرۆنا بە ماوەی یەک هەفتە لەسەر رووکاری دەرەوەی دەمامکدا ئەمێنێتەوە خاڵێکی گرنگە کە نابێ فەرامۆشی بکەین.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، توانستی مانەوەی کۆرۆنا لەشوێنە جۆراوجۆرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ئەبێتەوە. ئەم ڤایرۆسی لە پلەی گەرمیی 65 درەجەدا نیو کاتژمێر و لە پلەی گەرمیی 70 دەرەجەدا تەنها 5 خولەک بەزیندوویی ئەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە توێژەرانی ئەمریکی ئەڵێن رادەی زیندوومانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کاغەز 24 کاتژمێرە. گرنگی ئەم بابەتە لەوەدایە کە لەئێستادا کەسەکان لەجیاتی ئەوەی بڕۆنە دەرەوە، کەلوپەلەکانیان لە باکسی کاغەزیدا بۆ دەهێننە ماڵەوە. هاوکاوت رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە ئەگەریی ژەهراویبوونی کاڵاکان کەمە.
پێشتر توێژەرانی کالیفۆرنیایی ماوەی مانەوەی کۆرۆنایان بەم شێوەیە بەراورد کردبوو:


*لە هەودا 3 کاتژمێر
*لەسەر ئەو کەرەسانەی لە "مس" دروست کراون 4 سەعات
*لەسەر کاغەز 24 کاتژمێر
*لەسەر ئیستیل 2 بۆ 3 رۆژ
*لەسەر پلاستیک 2 بۆ 3 رۆژ

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved