به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ئاگاداريیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌رێگه‌ی ژماره ته‌له‌فونی 116 وه گوێ له منداڵان و خانه‌واده‌كانیان ده‌گرین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان. ده‌قی ئاگادارییه‌كه: هاووڵاتی به‌ڕێز، هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان له سلێمانی، ته‌رخانه بۆ گوێگرتن له منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان و له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌وه وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌درێنه‌وه، ئێوه‌ی به‌ڕێز بێ هیچ تێچوویه‌ك ده‌توانن له سه‌رجه‌م هێڵه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن به ته‌نها لێدانی ژماره (116) بێ هیچ كۆدێك، هه‌روه‌ها به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناو له‌پێناو زیادكردنی خزمه‌ته‌كانی، له ئێستادا كاته‌كانی كاركردنی هڵێه‌كه درێژكراوه‌ته‌وه‌و به‌درێژایی ڕۆژو له هه‌فته‌یه‌كدا حه‌وت ڕۆژ كارده‌كات‌و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گرێت. خاك - ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure